بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا رۆژی هەینی لە درێژەی خووگرتنی حکومەتی ئەو وڵاتە بە بایکۆت، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاریی ئێرانی خستەنێو پێڕستی کەسانی بایکۆتکراوی.
سەید عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەی دەرەوەی ئێران رۆژی شەممە وتی: هەمووان ئاگاداری ئەوەن کە حکومەتی ئێستای ئەمریکا هیچ گرینگیەک نادا بە پرەنسیپ و بەها دیموکراتیکەکان، شەفافییەت و مافی مرۆڤ بۆ وێنە؛ ئازادیی بەکارهێنانی ئینتێرنێت بۆ تاکەکان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: چاوخشاندنێک بەسەر پێشینەو کارنامەی حکومەتی ئەمریکا لە سەپاندنی گوشار لەسەر بەرپرسانی کۆمپانیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیی و پەیوەندییەکانی وەک توئیتەر بۆ پچڕانی دەسڕاگەیشتن بە دەنگە نەیارەکان، پێشاندەری هەڵس وکەوتی سیاسی و ئامرازانەی ئەو حکومەتە لەگەڵ کەشی ئینتێرنێتی ئازادە.
..........
340